Telegram Group Search
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

کێ دەزانێت
کە تۆ لە پیلەی تەنیایی خۆت تەنیای!!!
کێ دەزانێت کە تۆ لە داخی کڵاوڕۆچنەیەک بۆ بەیانی چاوەڕێی؟

پیلەکەت بکەرەوە
تۆ بە قەد پەپوولە بوونت جوانی....

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ
نووسەر: #سوهراب_سپێهری
وەرگێڕان: #ڕامیار

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
بۆ ئەوەی بتوانی ئافرەتێک وا لێ بکەیت خۆشی بوێیت، پێویستە دوو سیفەتت تێدابێت‌؛
یەکەم بتوانی تووڕەی کەیت، دووەم بتوانی بیخەیتە پێکەنین.

#بەختیار_عەلی
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
Forwarded from Deleted Account
This media is not supported in your browser
VIEW IN TELEGRAM
#clip
#شیعر

لێگەڕێن ئەم نیشتمانە ببێتەوە بە نیشتمان...

#لنگستۆن_هیوز
وەرگێڕانی: #ئازاد_بەرزنجی
خوێندنەوەی: #زانا_موحەمەد

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە
☀️ ۱٤ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

قوربت سەبەبی بوعدە
لە یار و لە دییارم
ڕازیم بە جەفا گەر بە وەفا
بێیە دییارم!
#حەریق📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــــ

سپێدەیەک بە جریوە
خەیاڵم پڕکە لە خۆشی
لە جێی خەمدا
با بە خەندەیەک ئاوس بم
ئەو کات بەڵێنت پێ دەدەم
دانەکانم نەشارمەوە

ساڵ ڕۆیشت و
باڵندەیەک شوێن کۆچ و
کۆچباری نەکەوت
شەو نییە کابوسە خەونێک
وەئاگام نەهێنێ

بە چرپەیەک دێیتەوە دنیای دڵم و
خورپەی ناخم دەهەژێنی
دەستەکانم پڕ دەکەیتەوە لە گوڵ و
چاوەکانم پڕ ئەستێرەی گەشی هیوا و
ناخم پڕ کۆتری سپیی خۆشەویستی...
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📔 پێکەکان بیریان دەچێت بمخۆنەوە
#چنار_نامیق
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe
 
#وەرگێڕان
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ڕاستە ئازار ھەیە، مەرگ ھەیە، ژانی جودایی ھەیە، بێئارامیش ھەیە، شادی ھەیە، سەما ھەیە، خــــــــــودا ھەیە...
ژیان؛ وەک ڕووبارێکی گەورە؛ ھەمیشەییانە ڕەوانە...
ژیان؛ وەک ڕووبارێکی گەورە کە ڕووەو دەریا دەڕوا، لە خوار پێی خوداوە دەجمێ...

ئەوەتا خۆر، ھێشتا ھەڵدێ..
ھێشتا چرای ئەستێرەکان بە ساپیتەی شەوەوەن...
پاییز، ھەروا لەنجە دەکا و دەخشێ لە عەرد دامێنی زەردی...
شەپۆلانی دەریا، گۆرانی دەڵێن و بەسەریەکدا دەخزێن، شەپۆلانی دەریا، لە باوەشی کەناردا ون دەبن...

ئەوەتا گوڵەکان دەڕوێن، خونچەکان جیلوە دەکەن و دەپشکوێن...نەبوون نییە...
ھەبوون ھەیە... مەنزڵ نییە...
ڕێگا ھەیە...

لەدایکبوونی ھەر منداڵێ، نیشانەی ئەوەیە ھێشتا خودا لە مرۆڤ نائومێد نییە..!
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#ڕابیندرانات_تاگور
وەرگێڕ: #توانا_ئەمین

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
وشەکانم درووست ئەکەم لە یادی
ئەوانە وا کۆڵیان نەدا لە تێکۆشان
قوڵپی خوێنی چڕی خۆیان بۆ ئازادی
ڕژانە ناو گەرووی تینووی چرای ژیان

#لەتیف_هەڵمەت
#تاپوی_نووسراوە

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
تەنیا ئەو کەسانەی کە زۆر گریاون دەتوانن نرخی جوانییەکانی ژیان بەجوانی بزانن و لە ناخی دڵەوە پێبکەنن.گریان ئاسانە و پێکەنین ئەستەم،دەتوانی زۆر زوو لەم ڕاستییە تێبگەی.

#ئۆریانا_فالاچی📚
@tapuynusrawe
🎵 #دیکلەمە: "وردەباران"
✍🏻 شیعر: مامۆستا #شەریف
🎼 خوێندنەوەی: مامۆستا #شەریف
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان 

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــ
دەیکوت نەسیحەتی کەسێک دەخوێنییەوە کە هەتا نانی هەیە دۆی نییە و هەتا دۆی هەیە نانی نییە و هەمیشە کووزەڵە بە نانیەتی؟
کەچە کتێبی ئەو ڕەشوڕووتانە دەخوێنییەوە کە قەت دەستیان بە دەمیان ڕانەگەیوە و تێر زگی خۆیان نانیان نەخواردووە؟ ئای قوڕ بەو سەرەت! وەڵا لەبەرت حەسامەوە! هەی گوو بەو وەجاغەی بە تۆوە ڕوون دەبێ!
دەیکوت تەواوی کتێبی دونیا دەبێ لە حاند گوڵستان و بووستان خۆیان بشارنەوە و تەواوی کتێبی دونیاش بە قوربانی بەڕووڵە خەیارێک بن.
ــــــــــــــــــــــــــــــ

📚 لە ڕۆمانی: #گابۆڕ
نووسەر: #سەید_قادر_هیدایەتی
ژمارەی لاپەڕە:146
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ سێ شەممە
☀️ ۱٥ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

لە چەند و چوونی دنیادا
بە زایع چوونی عومرم چەند
خودایا بەس بە زایع چم،
بە حەققی زاتی بێچوونت!
#مەحوی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ـــــــــــــــــــــــــــــ
"پیاسه‌ به‌ کۆتاییدا"

 زرمـه‌زرم؛ تێپه‌ڕیــن به‌و سه‌ره‌تایه‌دا...
که‌ شێعره‌
تا کۆتایــی بــێ لـووره‌ی ڕوونی با
کـه‌ مێگه‌لێک له‌ خه‌فه‌تی دا
           کاوێــژی ته‌نیایی...

ترپه‌ترپ؛ ڕابردن به‌ وشه‌یه‌کدا...که‌ خـوێنــه‌
تا بنووسرێته‌وه‌ بوێری به‌ زاراوه‌ی شاخ

که‌ مێژوویه‌ک به‌ شانییه‌وه‌
هێشوو هێشوو نه‌وه‌ستان و
ڕاوێژی سوور و بێخه‌وش
گـرمه‌گـرم؛ کاول ده‌بێته‌وه‌ له‌ پاساری باخ و
             به‌تاڵ ده‌نووسرێته‌وه‌

هێلانه‌
                                  له‌ باڵ.
له‌ بۆشایی لووره‌یه‌که‌وه‌ تێپه‌ڕیم
که‌ هێشووی ڕوونی خه‌فه‌تم
        مه‌ستی وشه.‌
   به‌و کۆتاییه‌دا ڕابردم که‌ ڕه‌سه‌نه‌ و
        شاخم هێلانه‌ی هه‌ڵفڕین.
            که‌ باڵنــدانــه‌
                 کڕ ده‌بم
             له‌سه‌ر مێژوویه‌ک ئه‌فسانه‌...

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#یونس_ڕەزایی
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

خراپترین نەخوێندەوار، نەخوێنەواری سیاسییە!

ئەو کوێر و کەڕە و هیچ تێگەیشتنێکی سەبارەت بە ڕامیاری نییە و نازانێ هۆرتەوبەرەکانی ژیان وەکوو نرخی ماڵ، دەرمان و دەوا هەموویان بە تەما سیاسییەکانەوە گرێ دراون.
ئەو تەنانەت شانازی بە گەمژەیی سیاسی خۆی دەکات و دەبێژێ:
"ڕقی لە سیاسەتە."
کەسێکی ئاوەها هش سڤک تێناگات سەرنج نەدانی سیاسەتە، ژنانی سۆزانی و منداڵانی سەرشەقام چێ دەکات، قەتڵ و تاڵان زۆرتر دەکات و لە هەمووی گەنتر ئەوەیکە گەندەڵی دەسەڵاتداران زێدەتر دەکات...

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #بێرتۆلت_برێشت
و. #وڵاتی_بێناو
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
من کووچە و کۆڵانی شارێکم،
کە ئاسەواری نەماوە
شرۆڤەی قورسی کتێبێکم نەنووسراوە.
ــــــــــــــــــــــــــــــــ
#فێرناندۆ_پێسوا
#تاپوی_نووسراوە 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
وەرەوە با بەجووت بڕۆین
دیوانێکی تازەم ھەیە
بەدەم ڕێوە
بۆڵە وشەی شیرینی ئەکەم بە دەمتا
حەرفی زەرد و سوور سەوزی
ئەدەم لە قژ و بەرۆکت
ڕستەی شینت ئەکەمە مل.
ــــــــ
#شێرکۆ_بێکەس 📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸
تاوێ غەم
ID☞ @Tapuynusrawe
🎵 #دیکلەمە: "تاوێ غەم"
✍🏻 شیعر: #پەرتەو_کرماشانی
🎼 خوێندنەوەی: #پەرتەو_کرماشانی
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
@tapuynusrawe

#کورتە_ڕۆمان

📚 کورتەیەک لە ڕۆمان
ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

ژەنەراڵ مۆنکادا لە جێگای خۆی هەستا، هەتا شووشەی ئەستووری چاویلکەکەی بە داوێنی کراسەکەی خاوێن کاتەوە، وتی: "ڕەنگە، بەڵام ئەوەی من نیگەران دەکا ئەوە نییە کە تۆ من گوللـەباران بکەی یان نا. چونکە تیرەباران بۆ من وەک مەرگی سروشتی وایە."

چاویلکەی لەسەر تەخت دانا و ساعەت و زنجیرەکەی کردەوە و درێژەی دایە: "نیگەرانیی من لەوەدایە کە دەبینم تۆ بەو هەموو بێزارییەی کە لە نیزامیانت هەبوو و ئەو هەموو خەباتەی دژی ئەوان و ئەو هەموو فکرە لەبارەی ئەوان، خۆت سەرەنجام وەک ئەوانت لێهات. هیچ ئامانجێک لە ژیاندا نرخی ئەو هەموو سەرشۆڕی و نزمییەی نییە."
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

📕 #سەد_ساڵ_تەنیایی /ل. ۱۷۳
✍🏼 #گابرێل_گارسیا_مارکێز
و. حەسەن ڕەستگار
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸🔸🔶🔶
💫 #ڕۆژباش_ھاوڕێیان
🗓 ئەمڕۆ دووشەممە
☀️ ۱٥ی جۆزەردانی ۲۷۲٤ی کوردی

هەر مانگێ نۆ بۆ حاڵم پەشێوەن
چوون هیلال شێوەی ئەبرووی تۆش پێوەن!
#مەولەوی📚
@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#شیعر
ــــــــــــــــــــــــــــ

له‌ پێناو تۆدا
بێداری به‌ ته‌نافی چاومه‌وه‌ هه‌ڵده‌خه‌م
تكا له‌ مانگ ئه‌كه‌م بێته‌ دیده‌نیت
شه‌و زووتر داوه‌تی شار ئه‌كه‌م
له‌ پێناو ئه‌ودا
سه‌حه‌ر به‌ شه‌كری شیعر هه‌ڵده‌ستێنم
داوا له‌ خۆر ئه‌كه‌م ژووره‌كه‌ى بكا به‌ باخی یاقووت
ڕۆژ له‌ ڕۆژژمێردا ئه‌وه‌ستێنم

ــــــــــــــــــــــــــــــ

#ئاری_عەبدولەتیف
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
🔶🔶🔸🔸
@tapuynusrawe

#وەرگێڕان
ــــــــــــــــــــــــــ

لە شەوی بچووکی مندا، مەخابن با لەگەڵ گەڵای دارەکان ژوانی هەیە
لە شەوی بچووکی من دا دڵەڕاوکێی خاپور بوون هەیە

گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
من غەریبانە چاو لەو بەختەوەریە دەکەم
من بە نائومێدی خۆم گیرۆدە بووم

گوێ ڕاگرە
هاتنی تاریکی دەبیستی؟
هەنووکە لە شەودا شتێک تێپەڕ دەبێت
مانگ سوور و شڵەژاوە و
لەسەر ئەم بانە کە هەر سات ترسی داڕمانی لێیە
هەورەکان، هاوشێوەی شین گێڕەکان گوایێ چاوەڕوانی ساتی بارینن

ساتێک و لە دوای ئەوە، هیچ
لەو دیوی ئەم پەنجەرەیە هەنووکە شەو دەلەرزێت و
زەوی خەریکە
دەوەستێتەوە
لە پشتەوەی ئەم پەنجەرە شتێکی نادیار
نیگەرانی من و تۆیە

ئەی سەر تا پێت کەسک
دەستەکانت وەکوو بیرەوەریەکی سووتێنەر، لە نێو دەستانی ئەوینداری من بنێ و لێوەکانت وەکوو هەستێکی گەرم لە بوون
بە لاواندنەوەی لێوی ئەڤینداری من بسپێرە
با ئێمە لەگەڵ خۆی دەبات
با ئێمە لە گەڵ خۆی دەبات...!

ــــــــــــــــــــــــــ

✍🏻 #فروغ_فەڕوخزاد
و. #پەخشان
#تاپوی_نووسراوە 📚

@tapuynusrawe
🔶🔶🔸🔸
2024/06/06 00:14:58
Back to Top
HTML Embed Code: